بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌ک که پێی باش نه‌بوو ناوی بهێندرێت به خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە: سه‌رۆکی یه‌کێتی به پشت به‌ستن به په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی، ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه که ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام بۆ سه‌رکردایه‌تی حزبه‌که‌ی زیاد بکات، سه‌ره‌ڕای ۶۱ ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌که‌ی کۆنگره‌ی پێنجه‌م، به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حزبێکی سیاسی دیکه‌دا ئه‌نجامبدرێت، یان له حزبه‌کانی دیکه‌وه که‌سایه‌تی نوێ په‌یوه‌ندی به یه‌کێتیه‌وه بکه‌ن، یاخود ئه‌و که‌سانه‌ی که پۆستی باڵایان له‌حکومه‌تدا هه‌یه، سه‌رۆکی یه‌کێتی ده‌توانێت به‌بڕیارێک پۆستی ئه‌ندامێتی سه‌رکردایه‌تیان پێبه‌خشێت.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "سه‌رۆکی یه‌کێتی بۆی هه‌یه رێژه‌یه‌ک له کورسی بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ده‌ستنیشان بکات، ئه‌م بڕیاره‌ش پێویستی به‌په‌سه‌ندکردن ده‌بێت له مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی خه‌ندان، بڕیاردراوه له دوای هه‌ڵبژاردنی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی بۆ زیادکردنی ژماره‌ی کورسی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌کاربهێنێت، ژماره‌یه‌ک که‌سی دیکه وه‌کو سه‌رکردایه‌تی ده‌ستنیشان بکات.
ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕیاره پۆستی ئه‌ندامێتی سه‌رکردایه‌تیان پێ بدرێت له‌لای خه‌ندان پارێزراوه، به‌شێکیش له‌و که‌سانه که بڕیاره سه‌رۆکی یه‌کێتی فه‌رمانی پێدانی پۆستی سه‌رکردایه‌تیان بۆ ده‌ربکات، له‌ئێستادا پۆستی باڵایان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش دڵنیاییان پێدراوه که له‌دوای هه‌ڵبژاردن و کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، پۆستی سه‌رکردایه‌تیان پێبدرێت.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ده‌رکردن له‌لایه‌ن سه‌رۆکی یه‌کێتیه‌وه، ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و وته‌بێژی کۆنگره‌ی پێنجه‌م بۆ خه‌ندان وتی، "به‌پێی په‌یڕه‌و سه‌رۆکی یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بۆ هه‌ریه‌ک له ئاگادارکردنه‌وه، سه‌رنجڕاکێشان، پله داگرتن، هه‌ڵپه‌ساردن و ده‌رکردن له سه‌رکردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی".
Your Comment