ئەگەر لاهوور شێخ جەنگی لیست ڕابگەیەنێت دەنگەکانی یەکێتی دەبات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕایگەیاند پێش بینی ناكەم یەكێتی كورسیەكانی پەرلەمانی کوردستان بهێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە "ئەم سەركردایەتیەی ئێستای یەكێتی لە مێژوو و سیاسیەتی یەكێتی نازانن، ئێمە بۆیە لە ئەنجومەنی باڵابووین لەبەر ئەوەی كەسمان بەسەرۆک قبووڵ نەبوو، ئەمجارەش قبووڵمان نییە، ئێستا ئەنجومەنی باڵا ئۆرگانێكە لەو ئۆرگانانەی یەكێتی كە بافڵ تاڵەبانی دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات".

مەلا بەختیار ئاشكراشی كرد "لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی رێكنەكەوتین لەسەر ئەنجومەنی باڵا و سەرۆكی ئێستامان قبووڵ نەبوو، كۆنگرەی پێنجەم  پێشتر هەموو شتێک بڕابووەو هەموو سیناریۆكەی دانرا بوو".

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات "یەكێتی نەیتوانیوە ببێت بە حزب، یەكێتی كێشەی بونیەویی هەیە ‌و ڕووداوی چاوەڕوان نەكراو دێنە پێشەوە یەكێتی رادەچڵەكێنێت، سەردەم سەردەمی مەركەزییەت نەماوە و مەركەزییەت لەناو یەكێتی سەركەوتوو نابێت".


باسی لەوەش كرد "پێش بینی ناكەم یەكێتی كورسیەكانی پەرلەمانی کوردستان بهێنێتەوە، چوونکە لاهور شێخ جەنگی دەنگی یەكێتی دەبات ئەگەر لیستی هەبێت.

News Code 222306

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha