بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، باشترین رێگای خه‌بات بریتییه له خه‌باتی سیاسی له‌پێناو پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان، پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری و بونیادنانی داهاتوویه‌کی گه‌شتر و سه‌قامگیرتر.
لەبارەی عێراقیشەوە بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، یه‌کێتی بە دیدگا و ستراتیژی سیاسه‌تی خۆی له ناوه‌ندی فیدراڵ پهیڕەو ده‌کات، ئه‌ویش بریتییه له ئاشتی، پێکه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی راسته‌قینه.
ناوبراو دەشڵێت، "ئێمه ده‌زانین قووڵایی ستراتیژیی کورد له به‌غدایه، بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵ بۆ به‌هێزترکردنی پێگه‌ی هه‌رێم، به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌کان و ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی شایسته بۆ خه‌ڵک بده‌ین".
ئەمە لە کاتێکدایە، ٢٠-٨-٢٠٢٣ مەکتەب سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئەو حیزبە لە شاری کەرکووک کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لە ٢٧ ئەیلولی ٢٠٢٣ کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبە لە قەڵاچوالان ببەسرێت.
Your Comment