بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆبایدنی سه‌رۆکی ئێستای ئه‌مریکا له ساڵی (۱۹۹۶) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران بووە، لەبارەی رووداوی ۳۱ ئاب)، له لێدوانێکدا له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌یدا، ده‌ڵێت: کرده‌وه‌کانی سه‌دام پێشێلکاری شه‌رت و مه‌رجه‌کانی مافی مرۆڤی جیهانی و بڕیارنامه‌ی (۶۸۸)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه، داوا له سه‌دام ده‌کەم کۆتایی به سه‌رکووتی کورده‌کان بهێنێت.
هەروەها بیل کلینتۆن سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی رووداوه‌کانی (۳۱/ئاب) دەڵێت: سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه ڕوونه‌کانی ئه‌مریکا و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، هێزه‌کانی عێراق هێرشیان‌کرده سه‌ر شاری هه‌ولێر له باکووری عێراق که له ژێر کۆنترۆڵی کورده‌کاندایە و ئه‌م شاره‌یان داگیرکرد، وا دیاره گرووپێکی کورد که پێشتر دژی سه‌دام بووه، ئێستا بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ سه‌دام هاوکاری بکات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نابێته پاساو بۆ هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر دانیشتوانی سڤیلی هه‌ولێر. له حه‌فته و مانگه‌کانی ڕابردوودا ئێمه به‌رده‌وام کارمان کردووه بۆ پێکهاتنی ئاگربه‌ستێکی درێژخایه‌ن له‌نێوان گروپه کورده‌کان، به‌ڵام ئه‌م هێرشه‌ی عێراق ئاگری شه‌ڕی نێوان گروپه کورده‌کانی تیژتر کرد و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ناسه‌قامگیری له‌سه‌رانسه‌ری ناوچەکە بڵاو بێته‌وه.
وەزیری پێشتوتری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری، ئەوکاتە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران بووه، له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یدا ده‌ڵێت: سه‌دام حوسه‌ین هه‌وڵی‌داوه پاساو بۆ ده‌ستدرێژییه‌که‌ی بهێنێته‌وه و وتوویه‌تی به داوای پارتی دیموکراتی کوردستان، که یه‌کێ له حیزبه‌کانی باکووری عێراقه چوونه‌ته ناو هه‌ولێر. ده‌رککردن به‌وه زه‌حمه‌ته که بۆ حیزبێکی کوردی بیه‌وێت ببێت به‌هاوپه‌یمانی سه‌دام که چه‌ند ساڵ هێزه‌کانی ئه‌وی سه‌رکوت کردووه، ئه‌شکه‌نجه‌کردوه و مافی مرۆڤی خه‌ڵکی کوردی پێشێل کردوه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر (پ.د.ک)یش داوای ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی عێراقی کردبێ، ئه‌م داواکارییه نابێته پاساو بۆ که‌ڵکوه‌رگرتن له هێزی سه‌ربازی دژی خه‌ڵکی سڤیلی کورد له هه‌ولێر.
هەروەها ده‌ڵێت: هێرشی عێراق بۆ سه‌ر هه‌ولێر و مه‌ترسی به‌رده‌وامی هێزه‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌نه سه‌ر شوێنه‌کانی دیکه، سوکایه‌تی کردنه به رۆح و ناوه‌ڕۆکی بڕیارنامه‌ی (۶۸۸) سه‌دان خه‌ڵکی بێ سڤیلی گوناحی کورد کوژراون و له‌وانه‌یه سه‌دان که‌سی دیکه بکوژرێن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام به‌سه‌ر هه‌ولێردا بمێنێت و هێزه‌کانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (ی.ن.ک) هێرشی عێراق بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئاکام و لێکه‌وته‌ی جیدی به‌داوه بووه بۆ خه‌ڵکی عێراق، بووه‌ته هۆی کوژرانی خه‌ڵکی بێ گوناح، ئیمکانی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان و گه‌یشتن به رێکه‌وتنێکی سیاسی له‌نێوان حیزبه کورده‌کانی که‌م کردۆته‌وه.
سەرچاوە: لوقمان محۆ: (کورد و کوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌کانی ئه‌مریکادا)، به‌رگی دووه‌م و سێیه‌م، وه‌رگێڕانی وریا ڕه‌حمانی، له بڵاوکراوه‌کانی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات، (۲۰۱۴).
Your Comment