بافڵ تاڵەبانی درێژەپێدەری سیاسەتەکانی مام جەلالە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند، ئەو سیاسەتەی مام جەلال لە رابردوودا پەیڕەوی دەكرد ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی پێدەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە دووەم رۆژی كۆنگرەكەدا ئەندامان بەشداربوون و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو.

ناوبراو زیادی کرد ئێستا فشاری زۆر لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە و یەكێتی لەم كاتەدا بڕیاری كۆنگرەی دا، كە هەر لە یەكێتی دەوەشێـتەوە بڕیاری ئەنجامدانی کۆنگرە بەر لە وادەی خۆیدا و لە هەمانكاتیشدا لەبەردەم دوو هەڵبژاردنی چارەنووسسازداین.

تاڵەبانی راشیگەیاند، "سەركردایەتیی نوێی یەكێتی بەرپرسیارێتییان دەكەوێتە ئەستۆ، چوونكە ئاڵنگاریی گەورە هەیە، جگەلەوەش ئەو سیاسەتەی سەرۆک مام جەلال لە رابردوودا پەیڕەوی دەكرد ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی پێدەدات".

News Code 222213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha