دوایین دۆخی نێو کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە زاری ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەندامی ئێستای کۆنگرەکەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- غیاس سورچی ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئەو مادانەی کە هێشتا ئەندامانی کۆنگرەکەی لەسەر ڕێکنەکەوتوون و هەروەها پێکهاتەی نوێی دەستەی سەرکردایەتیی، شی کردەوە.

کوردپرێس

غیاس سورچی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەندامی ئێستای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی دوایین هەواڵەکانی بارودۆخی کۆنگرەکە و پێکهاتەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەو مادانەی پەسەند کراون وەکوو پەیڕەوی ناوخۆی حزب وتی: "لە کۆی ۶۴ مادە ئێمە ۴۵ مادەمان تاوتوێ کردووە و هەموویشمان لەسەری موتەفێق بووینە. ڕاستە لە هەندێک مادەدا دەنگی ناڕازی هەبووە بەڵام ئەمەش شتێکی ئاسایی و سروشتییە هەر کەسێک بەشێوەیەک دەیویست مادەکە دابڕێژرێتەوە چوونکە کاتێک کە کۆنگرە دەکرێت پەیڕەوی ناوخۆی حزب چاوخشانەوەی پێدا دەکرێت و لەوانەیە هەر هەمووی یان بەشێکی بگۆڕدرێت".

ناوبراو زیاتر وتی: لە کۆنگرەی ڕابردوودا واتا کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیڕەوی ناوخۆمان هەبوو و ئەمجارە چاوخشانەوە بە هەمووی بڕگەکانیدا کرا بۆیە لەبەر ئەوە تەئخیر بووین. بەگشتی ئێمە تا دوێنێ شەو ئێمە ۴۵ مادەمان تێپەڕاندووە و تەنها ۲۰ مادەمان ماوە و ئێستا کە کاتژمێر ۱۰ی بەیانییە دەچین بۆ درێژەی کۆنگرەی و ئەم بیست مادەیەش ئەوەی پێویست هەمواری دەکەینەوە و تا ئێستاش هیچ کێشەیەک ڕووی‌نەداوە.

غیاس سورچی لەبارەی گرینگترین ئەو مادانەیی کە ماون بە کوردپرێسی وت: ئەو ۲۰ مادە کە ماوە لە هەموویان گرینگتر چۆنییەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە ئایا ئازاد بێت هەر کەسێک خۆی هەڵبژێرێت یان بە لیست بێت؛ و چەند لیستێک بەشداری بکەن و ئەندامانی کۆنگرە دەنگ بە لیستەکان بدەن ئەم لیستانەش لە ۶۰ ناو پێکدێن، چوونکە ئێمە بڕیارمان دابوو کە ۵۱ کەس هەڵبژێرین کە ۵۰ کەسیان وەکوو ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردیاەتی ئەو ۱ کەسەکەس دیکە سەرۆکە، سەرۆکمان بە کۆی دەنگی کۆنگرە هەڵبژارد بەڵام دوایی تاوتوێ کرا و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کرا بە ۶۰ کەس کە لەگەڵ سەرۆک دەبێت بە ۶۱؛ ئەمڕۆ ئەگەر ئەو ۲۰ بڕگە کە ماوە لە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێیبپەڕێنین لەوانەیە هەر ئەمڕۆش دەست بکەین بە هەڵبژاردن یان دەست‌نیشان کردنی هەر لیستێک کە هەڤاڵانی کۆنگرە پێیان باشە.

ئەندامەکی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی ڕاشیگەیاند: "دووبارەی دەکەمەوە کە چەند پەیجێک و چەند ئەکاونتێک ئەوانەی کە فەیکن یان ئەوانەی کە دژ بە یەکێتین یان حزبە ڕکابەرەکانی یەکێتین زۆر شتیان گەورە کردووە و زۆر بوختانیان کردووە کە گوایا ناکۆکی هەیە و ناڕازی هەیە و لە ناو کۆنگرەدا شەڕ بووە کە هەموویان دوورن لە ڕاستی. لە کۆنگرەکانی ڕابردوودا زۆر جار کێشە و ململانێ لە ناو یەکێتی دروست بووە ئەمەش حاشا هەڵنەگرە بەڵام ئێستا یەکێتییەکەمان بەرەو مەرکەزییەت دەڕواتن و بەڕاستی ئەمەش بۆ ئەم بارودۆخەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەش واباشە کە تاڕادەیەکی باش حزبەکەمان بگەڕێنینەوە سەر ڕێچکەی خۆی و هەروەها مەرکەزییەتێک پەیڕەو بکەین بۆ ئەوەی چیتر پەرش و بڵاوی و دەست و نەیارانی یەکێتی نەکەوێتە ناو کادێر و ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ناوبراو وتیشی: "لە کۆتاییدا دووبارە جەخت دەکەمەوە کە کۆنگرەکەمان زۆر بە ڕێک و پێکی تێدەپەڕێت من وایبۆدەچم کە ئەمڕۆ کۆتایی پێبێنین ئەگەر بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆمان هەمووی جێبەجێ کرد و دەنگمان لەسەر دا و پەسەندمان کرد". 

دوایین دۆخی نێو کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە زاری ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەندامی ئێستای کۆنگرەکەوە

News Code 222226

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha