لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی:  31ی ئاب خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی پارتیەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕەوند مەلا مەحموود لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لە بابەتی 31ی ئاب کرد و ڕایگەیاند:31ی ئاب خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی پارتیەوە و  هەر کەسێک شانازی بە مێژووی خەیانەت و خەیانتکاری لە میللەتێکدا بکات و هەر کەسێک دوایان بکەوێت ئەوا ئەو کەسانەن کە بیر لەوە دەکەنەوە هەر کاتێکی تر پێیان بکرێت خەیانەت لە میللەتەکەیان بکەن.

کوردپرێس

ڕەوەند مەلا مەحموود، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە پرسی 31ی ئاب کرد و وتی: ئەتوانین بڵێین 31ی ئاب گەورەترین خەیانەتە لە مێژووی میللەتێکدا کە ئەم میللەت لەسەر دەستی ڕژێمێک کۆمەڵکوژ کراوە و گوند و شار و شارۆچکەکانی هەموو تەخت کراون و کەس و کارەکانمام هەموویان ئەنفال کران و زیندەبەچاڵ کران؛ حیزبێکی سیاسی دێت دەستی ئەم لایەنە ئەگرێت و پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی پێدەڕووخێنێت و هەورەها پەرلەمان و حکوومەتی پێ‌سووک دەکات و وای لێدەکات خەڵک تەقدیر و ماندوو بوونیان لەبەرچاو نەگرێت.

لەپاشان دەبێت ئەوەش بزانین کە 31ی ئاب وای لە کورد کرد کە کورد ڕووی نەمێنێت لە هیچ شوێنێک بڵێت حکوومەتی بەعس دوژمنمان بووە چوونکە پارتی بەعسی بە شەریکی لەگەڵ خۆی هێنا بۆ داگیر کردنی پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێم و لە هامان کاتیشدا لە لایەن نەیارەکانی خۆشمانەوە پێمان دەوترێت ئەوە ئێوە خۆتان دەستی بەعسیەکانتان گرت و هاوردتانەوە بۆ ئەوەی لایەنی موقابیلی پێ¬بشکێنن، بۆیە ئەم هیچ جۆرە پاساوێک نییە کە خەیانەتی 31ی ئابی پێ¬بپۆشرێت و ئەو خەیانەتە لە مێژووی پارتی و بنەماڵەی بارزانیشدا پێشتریش هەر هەبووە. ئەگەر بیر لە کارەساتی هەکاری بکەینەوە هیچ لەوە کەمتر نەبوو کە بە سێ چوار دەوڵەت پەلاماری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان دا. هەر کەسێک شانازی بە مێژووی خەیانەت و خەیانتکاری لە میللەتێکدا بکات و هەر کەسێک دوایان بکەوێت ئەوا ئەو کەسانەن کە بیر لەوە دەکەنەوە هەر کاتێکی تر پێیان بکرێت خەیانەت لە میللەتەکەیان بکەن. ئەبینین لە دوای 31ی ئابیش زۆر جار هەر بابەتێک کە هاتۆتە پێشەوە پەنایان بۆ نەیارەکانی کورد بردووە بۆیە ئەمە پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچاوانی ئەو حزبە و سەرۆکەکانیانەوە.

لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی وتیشی: 31ی ئاب ناکرێت هەر وا بە ئاسانی پێیدا بڕوانین، لەم ڕۆژەدا مێژووی میللەتێک خەیانەتی لێدەکرێت واتا مێژووی میللەتێک ئەکرێت بە دوو بەشەوە، بەشێکی زۆری تێکەڵاوی خەیانەتی بەعسییەکان ئەکرێت کە مێژووی شۆڕشێک بووە کە بنەماڵەی بارزانی خەباتیان تیا کردووە. ئەوان کە دێن مێژووی ئەو هەموو خەڵکەی کە لەگەڵیاندا بوون و قوربانییان داوە و بە دەستی بەعسیەکان شەهید کران و لە هەولێر لەسەر ئەوان چواردەوریان گرتن و ئەنفال کران وەڵامیان بۆ ئەو کەسانە چی ئەبێت؟

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کتێبەکەیدا لەبارەی ڕووداوی ۳۱ی ئاب نووسیویەتی: لەو ڕۆژەدا پارتی خراپترێکی بە خراپ ڕاگرت؛ ڕەوەند مەلا مەحموود لەبارەی ئەم دەستەواژەوە کە بارزانی بەکاری هێناوە دەڵێت: من خۆم پێموایە نووسینەوەی کتێب ئەگەر ڕاستگۆیی و میسداقی تێدا نەبێت هیچ هونەرێک نییە. چوونکە ئەگەر لە بیرمان بێت بەعسییەکانیش وابوون، لە کاتی خۆی سەدام حسێن کە کتێبی ئەنووسییەوە لە کتێبەکەیدا هیچ مەجالێکی نەئەهێشتەوە کە تۆ بتوانی نەقدی لێبکەی. کتێبێک کە تۆ لەسەر ئارەزووەکانت بینووسیتەوە ئیتر ئەوە دەرئەچێت کە تۆ پاساو دێنیتەوە بۆ هەموو ئەو تاوانانەی کە کردووتە. ئەگەر تۆ موستەشارەکانی جاران بێنێت کە مناڵی کوردیان ئەنفال کرد و لێیان بپرسی ئێوە بۆ مناڵی کوردتان ئەنفال کرد پێش هەموو شتێک ئەڵێن ئێمە خۆمان لە شەڕەکە نەبووین ئەمجا ئەڵێن ئێمە مووچەخۆری دەوڵەت بووینە یەعنی کۆمەڵێک پاساو بۆ خۆیان دێننەوە. پاساوەکانی ئەویش بۆ دەستدان لەگەڵ دوژمنێکا ڕەنگە هەر لەم چەشنە پاساوانە بێت.
لە هەمان کاتیشدا تۆ لە شەڕی ناوخۆ شەڕ لەگەڵ لایەنێک ئەکەیت، بۆچی بیر لەوە ئەکەیتەوە لەگەڵ دوژمنەکەی میللەتەکەتا دەست تێکەڵاو بکەیت ئەگەر ئەو یەکێتی بە فاسد بزانێت فاسدی گەورە خۆیانن.

News Code 222061

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha