قبووڵ ناکەین لەژێر ناوی هەستی نەتەوایەتیدا یاری بە چارەنووسی گەنجەکانمانەوە بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا سەبارەت بە بارودۆخی کەرکووک رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین خوێنی گەنجەکانمان بڕژێت و لەژێر ناوی هەستی نەتەوایەتیدا یاری بە چارەنووس و ژیانیانەوە بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەپەیامێکدا بڵاویکردەوە، "ڕووداو و پێشهاتە نەخوازراوەکانی کەرکووک و شەهیدبوونی گەنجێکی کورد و برینداربوونی چەندانی تریش، مایەی نیگەرانیی قووڵمانە، ‏وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی هەموو هەوڵ و مەرامێکی تێکدەرانە دەکەین بۆ تێکدانی برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکووک، دەشبێت بەزووتری نکات تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنی ڕۆڵەکانمان دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "‏کەرکووکییە سەربەرزەکان ئێوە شایەنی رێزی بێ‌سنوور و خزمەتکردنێکی بەرچاون نەک بەکارهێنانتان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسییەکان و بکرێنە قوربانیی بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتە تایبەتەکان، ئێمە جگەلەوەی بەتوندی دژی ئەم سیاسەتە چەوت و ناڕەوایە دەوەستینەوە، بەهیچ شێوەیەکیش قبووڵ ناکەین خوێنی گەنجەکانمان بڕژێت و لەژێر ناوی هەستی نەتەوایەتیدا یاری بە چارەنووس و ژیانیانەوە بکرێت".

تاڵەبانی دەشڵێت: "‏داواکارم هەموو لایەنەپەیوەندیدارەکان بەتایبەت ‌حکوومەتی عێراق بەزووترین کات رێگری لە رژانی خوێنی زیاتر بکات و کۆتایی بەم دۆخە بهێنێت، هەروەها هۆشداری دەدەین لە زووترین کاتدا دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، بەردەوام‌بوونی دۆخەکە بەمشێوەیە قابیلی قبووڵ نییە، بۆیە داواکارین هەمووان بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و رێگری لە دروستبوونی فیتنە و دووبەرەکی بکەن، دەبێت هەمووان هاوکار و هەماهەنگ‌بن بۆ کۆتایی‌هێنان بەو دۆخە و پارێزگاری لە ئاشتی و برایەتیی نێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکووک بکرێت".

News Code 222072

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha