٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١١:٠٣
یەكێتی پەیڕەوی ناوخۆی پێشێل كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە یەكەم هەنگاودا پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەكەی پێشێل كرد.

کوردپرێس:

بەپێی مادەی ۵۸ لەپەیڕەوی ناوخۆی یەكێتـی، پێویستە كۆی گشتی ئەنجومەنەكانی حیزبەكە، لانی كەم ٢٥%ی بۆ رێژەی ژنان بێت ‌و دوای پەسەندكردنی ئەم پەیڕەوە جێبەجێ بكرێت.

لەیەكەم هەنگاودا یەكێتی لە هەڵبژاردنی سەركردایەتییەكەیدا پێشێلی ئەم مادەیەی پەیڕەوی ناوخۆی كردووە، بەجۆرێك بەپێی پەیڕەوەكە دەبوو، ئەندامانی سەركردایەتی ١٥ كەسیان ژن بوونایە، بەڵام ئێستا ٩یان ژنن، ئەوەش كەمترە لەرێژەی ۲۵%.

ئەوە لەكاتێكدایە، وتەبێژی یەكێتی دوێنێ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەوەڵامی پرسیارێكدا تایبەت بەبوونی رێژەی ۲۵% بۆ ژنان وتی: رۆڵی ژنانمان چەسپاندووە بەرێژەی ۲۵% لە هەموو ئۆرگانەكانی یەكێتیدا.

News Code 222232

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha