بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: لە پێناو سەلامەتی و ئارامی لە ناوچەکە پێویستە ئەو چالاکیانەی ئامانجیان ئەوەیە کە پێکهاتەی کەرکووک بشێوێنن ڕابگیرێن، چوونکە هەر جووڵەیەکی پشێوی لەو پارێزگایە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی عێراق.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کەرکووک نیشتمانی تورکمانەکانە و ئەو ناوچەیە چەندین پێکهاتەی جیاوازی تێدا دەژی و رێگە بە تێکدانی ئاسایش و سەلامەتی کەرکووک نادەن.
شایانی باسە لە رۆژی ۲ی مانگی ئەیلوول پێکهاتە عەرەبەکانی شاری کەرکووک دژی رادەستکردنی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای سەرەکیی کەرکووک – هەولێریان داخست و بەهۆی داخرانی ئەو رێگایەوە هاوڵاتیانی کوردی کەرکووک ناڕەزایەتییان دەربڕی و هێزە ئەمنیەكانی عێراق ڕووبەڕوویان بوونەوە و لەئەنجامیشدا بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دا و ۱۵ کەسی دیكەش بریندار بوون.
Your Comment