بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دهقی پهیامهكهی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمشێوەیە:
بەڕێز جەنابی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی بەڕێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
سلام علیکم
خوازیارم گەرمترین پیرۆزباییەکانی خۆم بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی حیزبی ڕەسەن و دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ئاراستە بکەم. لەم دەرفەتە سوود وەردەگرم و ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنم.
هیوادارم لەژێر سایەی فەزڵی خودا و بەهاوکاری کۆدەنگی ناوخۆی حیزب کە لە کۆنگرەی پێنجەمدا دەرکەوت و بەپشتبەستن بە هێڵی بیرکردنەوەی مەرحومی جەلال تاڵەبانی لە پتەوکردنی یەکپارچەیی نیشتیمانی عێراق، بینەری یەکێتی ناوخۆیی و سەرکەوتنی هەرچی زیاتری یەکێتی نیشتمانی بین بۆ پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان.
لە خوای گەورە تەندروستی، سەلامەتی و سەرکەوتنی رۆژ لە دوای رۆژتان بۆ دەخوازم.
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران
Your Comment