کاردانەوەی سەرۆکی یەکێتی بۆ هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  ‏‎سەرۆکی یەکێتیی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت رایگه‌یاند، ‎ئەو کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عێراقە و ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، دەڵێت: "بە توندترین شێوە سه‌ركۆنه‌ی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە سلێمانی دەکەین كە شەهیدبوون و برینداربوونی شەش پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستانی لێكەوتەوە".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "‏لەبەرامبەر چەندبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکارییە، ئەركی هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمە پێکەوە ڕووبەڕووی مەترسییەكان و ئاڵنگارییە ئەمنییەكان ببینەوە و كوردستان لە ناحەزان و دوژمنكاران بپارێزین".

تاڵەبانی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "‏وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان بۆ کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی هەر سێ شەهیدی قارەمانی دژەتیرۆر کە شەهیدی ئارامیی کوردستانن، هیوای زو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم، هەروەها دەستبەجێ داوای راگرتنی ئەم ھێرشانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عیراقیش دەکەین کە ئەرکی دەستوریی و نیشتمانیی خۆی لە پاراستنی خاک و ئاسمانی عیراق بە کوردستانیشەوە رابپەڕێنێت و چیتر رێگە بەم پێشلکارییانە نەدرێت".

بافڵ جەلال تاڵەبانی ده‌شڵێت: "‏داوا لە هەموو دۆستانمان، وڵاتانی جیهان و سەرجەم ئازادیخوازان دەكەین هەڵوێستی جدییان هەبێت و هاودەنگمانبن بۆ ڕاگرتنی ئەم كردەوە تیرۆریستیانە، ئێمەی كورد كە لە ساڵانی رابردوودا پێشڕەوی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بووین و قوربانیی گەورەمان داوە، ناكرێت بكرێینە ئامانجی كردەوەی تیرۆریستیی لەمشێوەیە".

سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی نووسیوه‌، "‏پشت بەخوای گەورە و ئێوە پێکەوە بەسەر ئەم دۆخەشدا زاڵ دەبین و بە یەكگرتووییمان سەقامگیریی لە هەرێمەكان بەرقەرار دەكەین و رووبەڕووی هەموو ئاڵنگارییەكان دەبینەوە".

News Code 222153

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha