تورکیا
-
توركیا و عێراق گفتوگۆ بۆ کردنەوەی بەندەرێکی نوێ دەکەن
بەشی تورکیا- باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ کردنەوەی بەندەرێکی نوێ دەکرێت.
-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق:
هێڵی ئاسنینی عێراق بە کوردستاندا تێدەپەڕێت و دەگاتە تورکیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکوومەت ڕەزامەندیی پێشان داوە بۆ کڕینی ۵۰ شەمەندەفەری نوێ بۆ هێڵی ئاسنینی ناسراو بە پڕۆژەی ڕێی گەشەپێدان کە ئێستە لە قۆناغی دروستکردندایە.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت پێویستە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکی کاتی بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی بە "ئالۆز" وەسف کرد و لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند دیاریکردنی خەرجی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە ۶ دۆلار "واقیعی نییە".
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
کوردستانی سووریا لە سێ لاوە، بە سێ شێوەی جیاواز گۆشاری لەسەرە
بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی ڕایدەگەیەنێت، سێ لایەن ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان بە ئامانج دەگرن، ئەوانیش داعش، توركیا و ڕژێمی سووریان.
-
بەرەی تورکمانی:
پارتی بەپێشنیازی تورکمانەکان بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی پارێزگای کەرکووک ڕازیبووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتى کوردستان بەپێشنیازێکی تورکیا لهڕێگهى تورکمانەکانهوه تایبهت دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکووک ڕازیبووە.
-
هەرێمی کوردستان لەبەردەم ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکاندا/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سێ دەیەی ڕابردوویان بە ئاڵۆزی و ناکۆکیی نێوانیان تێپەڕ کرد.
-
کەجەکە:
هێرشە دڕندانەکەی سەر مۆسکۆ شەرمەزار دەکەین/دەوڵەتی تورکیا داعش لەدژی هەر کەسێک بەکار دێنێت
بەشی تورکیا- کۆنسەی بەرێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان هێرشەکەی مۆسکۆی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند ئەوەی کە داعش لە دژی هەر کەسێک بەکار دەهێنێت دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە.
-
تیرۆری «سەیدۆ» ئەندامی باڵای PKK لە قامیشلۆ
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی قامیشلۆی سووریا، خەلیل تەکین کە یەکێکە لە بەرپرسانی پەکەکە کوژراوە.
-
میتی تورکیا کوژرانی بارزان حەسەنزادە، یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە ناوچەی قەندیل، بەرپرسی هەماهەنگیکاری گەنجانی پەکەکەی تیرۆر کردووە.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
ڕێگە نادەین سلێمانی ببێت بە پێگەی PKK/ خەڵکی سلێمانی هاوڕێی تورکیان
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ڕێگەنادات شاری سلێمانی ببێتە پێگەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و خەڵکی سلێمانیش هاوڕێی تورکیان.
-
مەسەدە لە ساڵیادی داگیر کردنی عهفرین، پەیامێکی بڵاو کردەوە
بەشی سووریا- ئەنجومەنی سووریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هەنگاو بنێن بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری تورکیا و میلیشیاکانی له عهفرین و شارهکانی دیکهی کوردستانی سووریا.
-
مەزڵووم کۆبانی:
هێرشەکانی تورکیا بە پشتیوانیی گەلەکەمان پووچەڵ دەکەینەوە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند هەروەک چۆن هەموو هێرشەکانی پێشوومان پووچەڵکردەوە؛ بە پشتیوانی گەلەکەمان ڕووبەڕووی هێرشەکانی تورکیا دەبینەوە.
-
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی PKK:
یەکێتى وەڵامی داواکارییەکانی تورکیاى نەداوەتەوە و ئەوەش واتایەکی نەتەوەیی هەیە
بەشی تورکیا- موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە پەیامێکى ئاراستەى سەرۆکى یەکێتى کرد و ڕایگەیاند، یەکێتى وەڵامی داواکارییەکانی تورکیاى نەداوەتەوە و ئەو هەڵوێستە واتایەکی نەتەوەیی هەیە.
-
جەبار یاوەر:
تورکیا دەیەوێت تا قووڵایی ۴۰ کیلۆمەتر بێتە خاکی عێراقەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پسپۆری بوارەکانی سەربازی و ئەمنی باس لە ئەگەری هێرشی بەرفراوانی زەمینی و ئاسمانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و قەندیل دەکات.
-
کەمتر لە ۲۰ ڕۆژ ۴ کەس لە عەشیرەتی زێباری بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا
بەشی تورکیا- موختارێکی عەشیرەتی زێباری ڕایگەیاند لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ ڕۆژدا ۴ کەس لە عەشیرەتەکەیان بەهۆی هێرشی فرۆکەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.
-
پێكدادانی توند لە نێوان دوو میلیشیای لایەنگری تورکیا لە سووریا ڕوویدا
بەشی سووریا- پێكدادانی توندی لەنێوان ئەندامانی میلیشیا لایەنگرەکانی تورکیا لە کەمپێکی نزیک شاری ئەعزاز لە باکووری حەلەب ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
١١ ئەندامی پەکەکەی لە سووریا و عێراق کوژران
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کوژارنی ١١ چەکداری پەکەکەی ڕاگەیاند، کە ١٠یان لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق و یەک ئەندامیش لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا.
-
دژه تیرۆری هەرێم و میدیاى پهکهکه زانیاریى پێچهوانهى یهکتر لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شەنگال بڵاودهکهنهوه
بەشی تورکیا- میدیاى نزیک له پهکهکه ڕاگەیاند له هێرشهکهى سهر شەنگال شهڕڤانێکى یهبهشه بهسهختى برینداربووه، بهڵام دژهتیرۆرى کوردستان ڕایدهگهیهنێت، لهو هێرشهى تورکیادا، بەرپرسی هەواڵگریی پارتی کرێکارانی کوردستان کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
-
ئەگەری چڕبوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە خاکی عێراق
بەشی جیهان- ڕاپۆرتەکان ئاماژه به ئامادەکارییەکانی توركیا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی سوپای وڵاتهكه دهكهن کە پێگەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە ههرێمی كوردستان دەکاتە ئامانج.
-
بههۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوه دوو هاوڵاتی هەرێم گیانیان لهدهستدا
بەشی تورکیا- بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە چیای گریێ لە سنووری ناحیەی شێلادزێ، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربووو
-
وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نیە لە بەرامبەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو.
-
تورکیا چوار گوندی سنووری عەفرین تۆپباران دەکات
بەشی تورکیا- سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی، چوار گوندی سنووری عەفرینیان تۆپباران کرد.
-
وەزیری دەرەوە تورکیا:
هەلومەرجەکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق گونجاو نییە
بەشی تورکیا- هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هەلومەرجەکان گونجاو نین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق.
-
میت کوژرانی بەرپرسی گەنجانی پەکەکەی لە سلێمانی ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیاکوژرانی گولسون سیلگیر-ی بەرپرسی پێکهاتەی گەنجانی پەکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە سلێمانی ڕاگەیاند.
-
نێچیرڤان بارزانی و یاشار گولەر مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد
بەشی تورکیا- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە.
-
هیچ ڕێکهوتنێک لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەکراوە
بەشی جیهان- کۆمهڵهى پیشهسازیى نهوتى کوردستان له ڕاگهیهنراوێکدا ڕێکهوتن لهگهڵ حکوومهتى عێراق ڕهتدهکاتهوه بۆ دووباره دهستپێکردنهوهى ههناردهى نهوت.
-
نێچیرڤان بارزانی:
لەگەڵ سەرۆكی بولگاریا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکان گفتوگۆمان کرد
بەشی جیهان- لە دووەم ڕۆژی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ڕومێن ڕادێڤ سەركۆماری بولگاریا كۆبووەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە
بەشی تورکیا- هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا، جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە و هەردو لایەنیش کۆک بوون لەسەر پەرەپێدانی بوارەکانی بازرگانی و ئابووری.
-
نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهمڕۆ ههينى نێچيرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا سەردانی تورکیا دەکات.
-
هەپەگە هۆشداری بە هێزە عێراقییەكان دەدات
بەشی تورکیا- هەپەگە هۆشداری دەداتە ئەو هێزە عێراقییانەی كە بەناوی "هێزی سنوور" لەم دواییانەدا ڕەوانەی ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین كراون..