لەگەڵ سەرۆكی بولگاریا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکان گفتوگۆمان کرد

بەشی جیهان- لە دووەم ڕۆژی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ڕومێن ڕادێڤ سەركۆماری بولگاریا كۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەكانی بولگاریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرایەوە لە بوارەكانی ئابووری، بازرگانی، كولتووری، وەرزشی، گەشتیاری و كشتوكاڵیدا، هەروەها باس لە دەرفەتی هاركاریی زیاتری دوولایەنەی‌ بواری خوێندنی زانكۆیی و خوێندنی باڵا و گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانیی ‌نێوان بولگاریا و عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، كرا.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دۆست لە ئەورووپا. لەمبارەیەوە ئاماژەی بە خواستی هەرێمی كوردستان كرد بۆ فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش لەگەڵ بولگاریا وەك وڵاتێكی دۆست و ئەندامی یەكێتیی ئەورووپا، بۆیە داوای كرد بولگاریا ئاستی نوێنەرایەتیی خۆی لە هەرێمی كوردستان بەرز بكاتەوە.

News Code 223136

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha