بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بانگەشەی بەشێک لەسەرکردە سیاسییەکانی عێراق سەبارەت ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا و زیانە مادییەکانی هەناردەنەکردنی نەوتەکەی بڵاو کردەوە.
لهو ڕووهوه ئەپیکۆر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان حکوومەتی هەرێم و عێراق و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کرابێت سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لە ڕێگهی بۆری نەوتی (عێراق ـ تورکیا).
ئهپیکۆر نووسیویهتى: "کۆمپانیا ئەندامەکانی نێو ئەپیکۆر پێشوازیی لەکردنەوەی بۆری نەوتی (عێراق ـ تورکیا) دەکەن، بەداخەوە، تا ئەم ساتەش، هیچ جۆرە پێشنیارێک یاخود بەرنامە و پڵانێکمان پێشکەش نەکراوە لەلایەن هەریەکە لە حکوومەتی هەرێم یاخود حکوومەتی عێراق سەبارەت بەو ڕێکەوتننامەیەی کە پێویستە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان".
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ئهپیکۆر ڕایگهیاندووه، "لەمدواییە، چەندین هەواڵی بێبنەما لەلایەن هەندێک بەرپرسی پلە باڵای حکوومەتی عێراق لە میدیاکانەوە بڵاوبوونەتهوە گوایە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی نەوت گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی کارەکانیان دەستپێبکەنەوە و هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆریی نەوتی (عێراق ـ تورکیا) دەستپێبکاتەوە، لەڕاستیدا، هێشتا نازانین کە پاڵنەرە ڕاستەقینەکانی پشت ئەم هەواڵە ساختانە چینو بۆچی بڵاودەکرێنەوە، بەڵام دەزانین کە عێراق بۆ هەر مانگێک کە بۆری نەوتەکەی نێوان عێراقو تۆرکیا داخراوبێت، یەک ملیار دۆلار زەرەر دەکات".
لەبارەی هەوڵەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەپیکۆر جهختیکردۆتهوه، ئەوان ئاگاداری ئەوەن کە چەندین کۆبوونەوە لەنێوان نوێنەرانی حکوومەتی هەرێم، حکوومەتی عێراق و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت لە ڕۆژانی 7 بۆ 9 مانگی کانونی دووەم 2024 لەبەغدا بەڕێوەچوون کە تیایاندا نوێنەرەکانی کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکۆریش بەشداربوون؛ بەڵام تائێستا ئەپیکۆر هیچ پێشڤەچونێکی کۆنکرێتی و بەرچاو بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تێبینی نەکردووە".
ئەپیکۆر لەکۆتایی ڕاگەیەندراوکەیدا تیشکی خستوەتەسەر ئەوەی "ئەندامانی ئەپیکۆر هاوکات بەئامادەیی دەمێنێنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەریەکە لەحکومەتی هەرێمو حکوومەتی عێراق کۆببنەوە بۆ ئەوەی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی کێشەکان چارەسەربکەن".
Your Comment