بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ههواڵێکدا سهبارهت به هێرشهکهى ئێوارهى دوێنێى تورکیا بۆسهر شەنگال، میدیاى نزیک له پهکهکه ئاشکرایکردوه، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک خاڵێکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) لە گوندی سکێنی سەر بەشارۆچکەی تلعزێری شەنگال بۆردوومانی ئەنجامداوه و بەو هۆیهوه شەڕڤانێکی یەبەشە بەسەختی برینداربووە، بەڵام تائێستا فەرماندەیی گشتیی یەبەشە، هیچ بەیاننامەیەکی لەسەر ئەو هێرشە بڵاونەکردوەتەوە.
لهلایهکى دیکهوه دژەتیرۆرى کوردستان (پارتى) ڕاگهیهنراوێکى لهبارهى ئهو هێرشهى تورکیاوه بڵاو کردۆتهوه و زانیاریهکانى ناو ڕاگهیهنراوهکه پێچهوانهى زانیاریى میدیاى نزیک له پهکهکهیه و ئاماژهى بهوهداوه، "لەو هێرشەدا کە ڕۆژی هەینی کراوەتەسەر ڕۆژئاوای قەزای شەنگال، بەرپرسی هەواڵگریی پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدا کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە".
ئهوهش ڕوونکراوهتهوه، "لەو هێرشەدا گرووپێکی چەکدارانی پەکەکە بەئامانج گیراون و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژراوە و پاسەوانێکیشی برینداربووە".
شایانی باسە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ۸ی ئادارى ۲۰۲۴، کاتژمێر ۶:۰۰ى ئێواره، فڕۆکەکانی تورکیا گوندی زەرکایان لە باشووری ڕۆژئاوای قەزای شەنگال لەبناری چیای شەنگال بۆردوومانکرد، لەساڵی ۲۰۲۴یشدا ئەمە دووەمجارە فڕۆکەکانی تورکیا قەزای شەنگال بۆردوومان دەکەن، جاری یەکەم لە ۲۹ی مانگی شوباتی ڕابردوو بوو.
Your Comment