بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا موشیر خدر زێباری، موختارێکی عەشیرەتی زێباری داوای هەڵوێست دەکات بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئاکرێ و دەوروبەری و دەڵێت: لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ ڕۆژدا لە سنووری ئاکرێ و ناحیەی شیلادزێ ۴ کەس لە عەشیرەتەکەیان بە دەستی تورکیا بوونەتە قوربانی.
ناوبراو دەشڵێت: "سەرەڕای شەهیدبوونی ئەو هاوڵاتییانە کە سەرجەمیان کوردن و خێزاندارن هیچ کەس و لایەنێک لەسەر کوشتنیان نەهاتۆتە دەنگ".
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم موختارە؛
ڕۆژی ۲۰ مانگی شوبات بەهۆی بۆردوومانی فرۆکەکانی تورکیا لە گوندی کافیا سەر بەناحیەی دینارتە، دوو کەس لە عەشیرەتی زێباری بە ناوەکانی عارف تەها تەمەن ۶۱ ساڵ،بەشیر عومەر عەلی تەمەن ۶۸ ساڵ شەهید کراون.
ڕۆژی ۸ ی ئەم مانگە لەئەنجامی بۆردوومانی تورکیا لە گوندی دێوکێ سەر بەناحیەی شیلادزێ ، دوو کەس لە عەشیرەتی زێباری بەناوەکانی سەعید موبارەک تەمەن ۴۱ ساڵ،ئاراز فەرج تەمەن ۲۹ ساڵ شەهید کراون.
Your Comment