پێكدادانی توند لە نێوان دوو میلیشیای لایەنگری تورکیا لە سووریا ڕوویدا

بەشی سووریا- پێكدادانی توندی لەنێوان ئەندامانی میلیشیا لایەنگرەکانی تورکیا لە کەمپێکی نزیک شاری ئەعزاز لە باکووری حەلەب ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە: ئێوارەی دوێنێ لە کەمپی یەحمولی نزیک شاری ئەعزاز لە باکووری حەلەب لە نێوان دوو بنەماڵەدا پێکدادانێکی توند ڕوویداوە، دواتر پەرەی سەندووە بۆ پێکدادانی نێوان میلیشیای عاسیفەی شیمال و فیرقەی ۵۰ ی بەرەی شامییە .

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد پێکدادانەکان بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوون، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون کە ژنێکیان لە نێودابوو هەروەها چوار کەسی دیکەش برینداربوون كە یەكێكیان منداڵە.

News Code 223195

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha