بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتیشی: بڕیارەکەی دەستەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس چواربابەت لەخۆدەگرێت ئەوانیش: دەرهێنان و ئیدارەی نەوت و گواستنەوە و عەمبارکردن و فرۆشتنە لە چواریاندا دەکرێت بڵێین لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە تەنها پرسی فرۆشتن نەبێت کە دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیە و لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە دەکرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: کێشەکە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنانی بەرمیلی نەوت چونکە جیاوازی هەیە لە نرخی تێچوو لەنێوان هەرێم و بەغداد عێراق ملیارەها دۆلار خەرج دەکات لەو پرۆسەیە لەکاتێکدا هەرێم وەبەرهێنانی کردووە لەڕێی کۆمپانیاکانەوە لەو بوارەدا.
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم وتیشی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە دوو لیژنە پێکهێنراوە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە یەکێکیان وزاریە و ئەوی تریشیان پەرلەمانیە بەدواداچونیان بۆ کاری ئەو (11) کۆمپانیا نەوتییە کردووە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن هەردوو لیژنەکە گەیشتووەنەتە قەناعەت لەبارەی تێچووی دەرهێنانی بەرمیل نەوت.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستانیش وەزیری سامانە سرووشتیەکان ڕایگەیاند: پرسەکە پەیوەستە بە بەغداد ئێمە هەموو کاتێک ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
Your Comment