١١ ئەندامی پەکەکەی لە سووریا و عێراق کوژران

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کوژارنی ١١ چەکداری پەکەکەی ڕاگەیاند، کە ١٠یان لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق و یەک ئەندامیش لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق ١٠ ئەندامی پەکەکە و هاوکات یەک چەکدارێکیش لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە کوژراون.

News Code 223189

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha