بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی: "لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزەکانی عێراق بەناوی 'هێزی سنوور' هێنراونەتە هەندێک گۆڕەپانی ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین، لە هەرێمەکانی پاراساتنی میدیا کە شەڕکردن تێیاندا قورسە."
ئەوەشی خستۆتەڕوو "ئەو جێگایانەی کە هێزە عێراقییەکان هەوڵی پێگەیشتنی دەدەن، چەندین کیلۆمەتر دوورن لە سنووری فەرمی دەوڵەتی عێراق و دەوڵەتی تورکیاوە و لە ناو باشووری کوردستاندان. لە ئێستادا شەڕێکی قورس ڕوودەدات لە نێوان گەریلا و سوپای داگیرکەری تورک."
هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە: "ئێمە لە دژی هێزی عێراقی نین کە بۆ پارستنی سنوور بن، بەڵام ئەو جێگایەی کە بۆی هاتوون هێڵی سنووری نییە. بۆیە لەو جموجووڵانە تێدەگەین کە هەندێک هێز خەریکی هەندێ یاریکردنن. باشتر دەبێت کە هێزەکانی عێراق ئەم ڕاستییە بزانن و ئاگاداری شەڕ بن لەو گۆڕەپانانەدا و بەپێی ئەوە بجووڵێنەوە".
Your Comment