کوردستانی سووریا لە سێ لاوە، بە سێ شێوەی جیاواز گۆشاری لەسەرە

بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی ڕایدەگەیەنێت، سێ لایەن ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان بە ئامانج دەگرن، ئەوانیش داعش، توركیا و ڕژێمی سووریان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم قسانەی ژەنەڕاڵ کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە وتارێکی ڤیدیۆییدا بوو کە لە میانی چوارەمین کۆنفرانسی پارتی سووریای ئایندە (حزب سوريا المستقبل) کە لە شاری ڕەققە بەڕێوەچوو.

کۆبانی زیاتر لەمبارەوە ڕایگەیاند: ناوچەکانی كوردستانی سووریا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری مەترسیدار دەبنەوە، لەوانە رێكخراوی داعش کە هێشتا مەترسی لەسەر ناوچەکە دروست دەکات و توانای بەردەوامبوون و دووبارە سەرهەڵدانەوەی هەیە.

وتیشی، داگیرکاری تورکیا هێشتا بوونی هەیە، تورکیا ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی ڕێگری لە سەقامگیری ناوچەکە بکات و دانیشتووانەكەی ناچار بە کۆچكردن بكات.

هەروەها فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموكرات دەشڵێت حکوومەتی ناوەندیی سووریا لە ڕێگەی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمنی و دروستکردنی ناتەبایی لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگا، هەوڵی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەدەن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند پێویستە بە شێوەیەکی ڕێکخراو کاربکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەم ئاڵنگاریانە.

News Code 223272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha