تیرۆری «سەیدۆ» ئەندامی باڵای PKK لە قامیشلۆ

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی قامیشلۆی سووریا، خەلیل تەکین کە یەکێکە لە بەرپرسانی پەکەکە کوژراوە.

کوردپرێس:

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵۆ کەوتووە، خەلیل تەکین کە ناوە نهێنییەکەی "سەیدۆ"یە، لەلایەن میتەوە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە چالاکی و پەیوەندییەکانی ئاشکرا بوون، دوای ئەو بەدواداچوونە، میت ئۆپەراسیۆنێکی خاڵیی لە قامیشلۆ ئەنجام دا بەهۆیەوە ناوبراو کوژراوە.

تیرۆری «سەیدۆ» ئەندامی باڵای PKK لە قامیشلۆ

خەلیل تەکین کە لە ساڵی ٢٠٠٧وە پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان و لە سووریا و عێراق چالاکی ئەنجامداوە، باوکیشی ئیبراهیم تەکین کە وەک خۆی ئەندامی PKK بووە، لە ساڵی ١٩٩٢دا لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیادا گیانی لەدەست داوە.

تیرۆری «سەیدۆ» ئەندامی باڵای PKK لە قامیشلۆ

News Code 223254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha