ئەگەری چڕبوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە خاکی عێراق

بەشی جیهان- ڕاپۆرتەکان ئاماژه‌ به‌ ئامادەکارییەکانی توركیا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی سوپای وڵاته‌كه‌ ده‌كه‌ن کە پێگەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە هه‌رێمی كوردستان دەکاتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ئەمنیی "گری داینامیکس" لە شرۆڤەی ساڵانەی خۆیدا باس لە ئەگەری چڕتربوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ۲۰۲۴ دەکات.

ئەم کۆمپانیایە لە شرۆڤەکەیدا بەس لە تەکنیکەکانی پەککە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا دەکات و دەڵێت: پەکەکە هەوڵی داوە سەرەڕای زیاتر بوونی هێرشەکانی تورکیا درێژە بە هەڵمەتە سەربازییەکانی لەناو خاکی تورکیا بدات.

هەروەها ڕۆژنامەی حوریەت، کە نزیکە لە حکوومەتی تورکیا، بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە فراوانکراوەکە لە ڕێگەی خولەکانی کۆبوونەوە لە نێوان بەرپرسانی تورکیا و عێراقی، چ لە بەغدا یان لە هەرێمی کوردستان، دەستیپێکردوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ئامانجه‌كه‌ی داخستنی تەواوەتی سنووری تورکیا و عێراقه‌ به‌ڕووی په‌كه‌كه‌دا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، قۆناغی بەرایی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆ سیاسییەکان سەبارەت بە سووریا بەڕێوەدەچێت، کە "یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌پگه‌)ی لێیە، کە ئەنقەرە بە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەزانێت".

نووسەری ڕۆژنامەی حورییەت ڕایگەیاندووە: ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بەرفراوان لەو ناوچەیە ئەنجامدەدرێت کە ئێستا ئۆپەراسیۆنی "چنگ-قفڵ"ی تێدا جێبەجێ دەکرێت، کە لە ساڵی ۱۹۹۹ و دواتریش له‌ نیسانی ۲۰۲۲ دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌ڵێت: "پێش ئۆپەراسیۆنەکە لەگەڵ حکوومەتی ناوەند لە بەغدا و حکوومەتی کوردستان لە هەولێر، ڕێککەوتن کرا، تورکیا پێشبینی دەکات سنووری ۳۷۸ کیلۆمەتریی خۆی لەگەڵ عێراق بەتەواوی دابخات".

News Code 223178

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha