تورکیا چوار گوندی سنووری عەفرین تۆپباران دەکات

بەشی تورکیا- سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی، چوار گوندی سنووری عەفرینیان تۆپباران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی ڕۆژی سێشەممە، ۰۵-۰۳-۲۰۲۴، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی، گوندەکانی مەدیونە، دێرقاق، خەرابشە و تل عیناب-یان تۆپباران کرد.

 ئەو گوندانە دەکەونە ناوچەی شەهبا لە سنووری عەفرین لە کوردستانی سووریا و تائێستا ئاماژە بە زیانی گیانیی نەکراوە.

 ڕۆژی دووشەممەش، تورکیا گوندی دەندەنەی لە سنووری منبج بۆردوومان کرد و زیانی بە خانووی چەند هاووڵاتییەک گەیاند، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە.

 ساڵی ۲۰۱۸ سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی نزیک لەم وڵاتە بە پاساوی هەبوونی پەیوەندیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، هێرشیان کردە سەر عەفرین، کە ئەوکات لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا بوو و دوای شەڕێکی دوو مانگە، داگیریان کرد.

News Code 223160

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha