بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD) لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، و ڕایگەیاندووە، "رۆژی ١٨ی ئادار شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی ناوچەی عەفرینه، داگیرکەری تورکیا و میلیشیاکانی بەردەوامن لە دوژمن کارییه‌کانیان له دژی هاووڵاتییانی کورد و تاوانی جینۆساید ئەنجام دەدەن لە عەفرین و سه‌رێ کانیێ و گرێ سپی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی داگیرکراوی کوردستان.
تورکیا لە ١٨ی ئاداری ساڵی ٢٠١٨، ناوچەی عەفرینی داگیرکرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژنان به‌رگرییان له شاره‌که کرد، ئه‌و به‌رگرییه‌ش به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری به "بەرخۆدانی سەردەم" ناساندی.
لە درێژەی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، "تورکیا و میلیشیاکانی مافی کوردانی ناوچەکە پێشێلده‌که‌ن، کوشتن و ڕفاندن و دەستدرێژی و ده‌ستگیریان و ده‌رکرن له ناوچه‌که کاری هه‌ره دیاره‌کانیانه، زیاتر لە ٢٥٠ هەزار که‌سی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌که‌یان ئاواره کردووه، و له‌شوێنی ئه‌وان بنەماڵەی میلیشیاکانی خۆیان و خه‌ڵکی پارێزکاگانی دیکه‌ی سووریایان تێدا نیشهچێ کردووه، و به‌رده‌وامیش ئۆردوگای نوێ له‌سه‌ر خاکی هاوڵاتییانی کورد دروست ده‌که‌ن لە ژێر دروشمەکانی مرۆڤایەتی، له‌و کاره‌ش زۆرێک له وڵاتانی ناوچه‌که هاوکارییان ده‌که‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا بەڕوونی جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی ئه‌نجامده‌دات، و هەموو ئەو دیمەن و زانیاریانەی ناوچەی عەفرین دەیسەلمێنن کە جینۆساید ئه‌وه جینۆسایده، ئەمەش بە ڕاپۆرتی بەڵگەدار لەلایەن ڕێکخراو و ڕوانگە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاشکرا ده‌کرێت.
لە بەیاننامەکەی "مه‌سه‌ده" ئاماژه‌ی به کوشتنی ئه‌و منداڵه کرد که پێش جه‌ند رۆژێکه له جه‌ندرێس به ده‌ستی عه‌ره‌بێکی هاورده کوژرا، و باسی له کاردانەوەی خه‌ڵکی ناوچهکهکرد که چۆن خه‌ڵکی ناوچه‌که له دژی تورکیا و میلیشیاکانی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا ئەنجومەنی سووریای دیموکرات جەختی لەوە کردووە، کە ئیدانه‌ی داگیرکاری تورکیا و میلیشیاکانی ده‌کات له شار و شارۆچکەکانی کوردستان، و پێشێلکارییه‌کانی تورکیا له‌و ناوچانه شه‌رمه‌زار ده‌کات.
Your Comment