عێراق
-
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق:
پێشوازی لە هەوڵە هاوبەشەکانی عێراق و ئێران دەکەین کە ئامانج لێیان ڕەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكیدا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاساییشی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان باسی لە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراق کرد.
-
مەسعوود بارزانی بۆ باڵیۆزی بەریتانیا:
لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکرات لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبوویەوە و باسی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ کرد.
-
ناسر کەنعانی:
هیوادارن تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن
بەشی ئێران- وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیوادارن بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر هەمانە، تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.
-
کاردانەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی سووریا رایگەیاند، چین دژی بەکارهێنانی هێزە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
-
دهبێت سیستمى فیدڕاڵى به دروستى جێبهجێ بکرێت تاکوو عێراق سەقامگیر بەخۆوە ببینێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکى ههرێمى کوردستان رایگهیاند، بۆ سهقامگیرى له عێراق دهبێت سیستمى فیدڕاڵى به دروستى جێبهجێ و جێگیر بکرێت.
-
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق:
هەوڵ بۆ ئەوە ئەدەین دەروازە سنوورییەکانی هەرێم بەدەروازەکانی ناوەندەوە ببەسترێنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن کراوە بۆ داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان.
-
سەرلەشکر باقری:
هەوڵی دوورخستنەوەی گرووپە نەیارەکانی ئێران گونجاون بەڵام ڕێکاری زیاتری پێویستە
بەشی ئێران- سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئەو رێکارانەی بۆ رێککەوتنی ئەمنی لەلایەن عێراقەوە گیراونەتە بەر گونجاون بەڵام پێویست بە رێکاری زیاتر دەکات.
-
عێراق:
ئۆپەراسیۆنی فەڵەستین دەرئەنجامی سروشتیی چەوساندنەوە سیستماتیکەکانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگهیاند، عێراق هەڵوێستی پتەوی خۆی بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین دووپات دەکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان.
-
ئیمانوێل ماکرۆن:
لە سەردانەکەم بۆ عێراق هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەین
بەشی جیهان- سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، لەگەڵ هەموو لایەنەکان و وڵاتانی ناوچەکە هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەکان دەدەین بەتایبەتی لە بابەتەکانی ئاسایش و سەروەری خاک و کۆچبەران.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێم بۆ چارەسەری کێشەی مووچە گەیشتونەتە بنبەست
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە بنبەست بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
-
ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ناوخاکی عێراق کوشتنی خەڵکی مەدەنیی لێدەکەوێتەوە
لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە چالاکییەکانی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی ئەل عەرەبیە ڕایگەیاندووە بوونى بارەگاى تورکیا لە خاکى عێراق قبووڵکراو نییە.
-
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وەک ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە زۆرترین دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز دوبارە وەک ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
-
تورکیا ئامادەیی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
بەشی جیهان- وهزیری وزهی تورکیا لە ئەبووزەبی نیازی وڵاتهکهی بۆ دهستپێکردنهوهی کارپێکردنی هێڵی بۆری نهوت له عێراقهوه بۆ تورکیا لهم ههفتهیهدا دهربڕی.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
هێرش بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق وەڵامی هێرشەکەی سەر ئەنقەرە بوو
بەشی تورکیا- بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بۆردوومانی ۲۰ پێگەی پەکەکە-ی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
-
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی حەمدانییە:
یارییە ئاگرینەکان هۆکاری ئاگرەکەی حەمدانییە بوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە حەمدانییە بڵاوی کردەوە یارییە ئاگرینەکان هۆکاری ئاگرەکەی حەمدانییە بوون.
-
عێراق و تورکیا دهستپێكردنهوهى ههناردهى نهوتى ههرێم تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له چهند رۆژى داهاتوودا وهزیرى وزهى توركیا سهردانى عێراق دهكات و ئامادهكاریهكانى دهستپێكردنهوهى ههناردهى نهوتى ههرێم تاوتوێ دهكرێن.
-
باڵیۆزی ئێران لە عێراق پەیامێکی بەبۆنەی ڕووداوەکەی حەمدانییەوە بڵاو کردەوە
بەشی ئێران- باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ڕووداوەکەی شارۆچکەی حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.
-
تەقینەوەی گولە هاوەنێک بریندار بوونی سێ پێشمەرگەی لێکەوتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی تەقینەوەی گولەهاوەنێکی شەست ملیمی لە بارەگایەکی فەرماندەیی سپیلک، سێ پێشمەرگە برینداربوون.
-
دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی بڕیارێک دژبە کۆمپانیای کۆڕەک دەردەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی لە پاریس لەمدواییانەدا داواکارییەکەی کۆڕەک تیلیکۆمی ڕەتکردۆتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە ناوبژیوانییەی کە لەمانگی ئازاری ڕابردودا لەدژی کۆمپانیاکە دەریکردبوو.
-
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
حکوومەتی هەرێم زیاتر لە ۵۰ ترلیۆن قەرزدارە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ۵۰ ترلیۆن دینار قەرزدارە، کە دەکاتە بودجەی زیاتر لە ۳ ساڵی پشکی حکوومەتی هەرێم.
-
مەسروور بارزانی:
پابەندی بە عێراق لەڕێگەی سیاسەتی نادادپەروەرییەوە دروست نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە عێراق، لەڕێگەی سیاسەتی نادادپەروەری و برسیکردنەوە دروست نابێت.
-
بەرپرسی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا:
تا پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستان نیمچە دەوڵەتێک بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دڵشاد ئەنوەر بەرپرسی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی دەنووسێت: تا پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ساڵی ۲۰۱۷، هەرێمی کوردستان تەنها هەرێمێک نەبوو لە چوارچێوەی عێراق دا، بەڵکوو نیمچە دەوڵەتێک بوو، تەنها بەناویش لە چوارچێوەی عێراقدا بوو.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
کێشەی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق، دەبێت لە بەغدا چارەسەر بکرێت
بەشی جیهان- محەمەد شیاع سوودانی لە ئەمریکا لە دیدارێکی میدیایدا باسی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدای کرد.
-
سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران:
بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ئەمنی تیمێکی چاودێری رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەین
بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، گرووپە دژبەرەکانی ئێران تەنها کەمێک لە سنوورەکان دوور خراونەتەوە و چەند بەندێکی رێککەوتنی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا جێبەجێ نەکراوە.
-
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم:
هیوادارین کۆمپانیا ڕووسیەکان دووبارە لە هەرێم دەست بە کار بکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نیوان هەرێم ڕووسیا لە ئاستێکی باشدایە و لە ماوەی رابردو چەندین کۆمپانیای ڕووسی لە هەرێم کاریان دەکرد.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
سەرجەم بەندەکانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ کراوە/هیوادارین ڕێککەوتنی هاوشێوە لەگەڵ تورکیا بکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا بەردەوام لە گفتوگۆدان لەسەر پرسی ئەمنی سنوورەکان، هیوادارن رێککەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئێران لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن.
-
ئیبراهیم ڕەئیسی لە نمایشی سەربازیی ۳۱ی خەرماناندا:
هیچ گرووپێکی چەکدار لە سەر سنوورەکانی ئێران ناهێڵین
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی ۳۱ی خەرماناندا وتی: هەنگاوەکانی عێراق بۆ چەکداماڵین لە گرووپەکانی دژ بە ئێران ئەرێنی بوون و ڕێگە نادەین هیچ گرووپێکی تیرۆریستیی چەکدار لە سەر سنوورەکانی ئێران بمێنێت.
-
مەسروور بارزانی و فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان کۆبوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
-
دادگای فیدراڵیی عێراق داواکارییەکی لە دژی هەرێم ڕەتکردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ڕەتی کردەوە ئەمری ولائی بۆ رێگریکردن له ناردنی ۷۰۰ ملیار دینار بۆ مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان دەربکات.
-
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای پشتگیریی بایدن لە هەرێمی کوردستان دەکەن
بەشی جیهان- سێ ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوا لە سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بکات کە ئێستا لەژێر گوشاری سیاسی و ئابووریدایە.