بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ھێزە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بەشێکی جەوهەری ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتن کە حکوومەتی پێکھێناوە.
ناوبراو دەشڵێت، ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە لەسەر بنەما گشتییەکان کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەرداوە و لەلایەن حکوومەتەوە پەسەندکراوە کە ئەو بەڵێنانە جێبەجێ دەکات.
سوودانی ڕوونیشی کردەوە، پارەدارکردنی هەرێم لە بوودجەوە پەیوەستە بە کێشە داراییەکانی پێشووی بەردەم هەرێم، کە بە ڕوونی دەرکەوت دوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، هەروەها بەهۆی سنووردارکردن و ئاستەنگ لە یاسای بوودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٣.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی فیدراڵی هەڵوێستی بەرپرسیارانەی گرتەبەر، بەو پێیەی هەرێم بەشێکی دانەبڕاوە لە عێراق، بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانیمان بەرامبەر بە هاووڵاتیانی هەمان بەرپرسیارێتییە لەگەڵ هاوڵاتیان لە پارێزگاکانی باشوور یان ناوەڕاست.
ناوبراو هەروەها دەڵێت، ئێمە چارەسەرمان دۆزییەوە و دوای سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان ڕامانگەیاند، چارەسەر لە بەغداوە هات نەک لە دەرەوە.
سوودانی ڕاشیگەیاند، بە تێگەیشتن و دیالۆگ و داننان بەم پابەندبوون و سنووردارکردنە یاساییانە، چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان دەدۆزینەوە.
بەشی جیهان- محەمەد شیاع سوودانی لە ئەمریکا لە دیدارێکی میدیایدا باسی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدای کرد.
News Code 222180
Your Comment