تەقینەوەی گولە هاوەنێک بریندار بوونی سێ پێشمەرگەی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی تەقینەوەی گولەهاوەنێکی شەست ملیمی لە بارەگایەکی فەرماندەیی سپیلک، سێ پێشمەرگە برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا تارق سلێمان هەرنی، بە میدیاکانی راگەیاندوە، لەکاتی خاوێنکردنەوەی بارەگاکانیان، گولـەهاوەنێکی شەست ملیمی بە پێشمەرگەکانی فەرماندەیی سپیلک تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا سێ پێشمەرگە برینداربوون.

ناوبراو وتیشی: پێشمەرگە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی خەلیفان کراوان و باری تەندروستییان جێگیرە و برینەکانیان سووکن.

News Code 222211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha