ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ناوخاکی عێراق کوشتنی خەڵکی مەدەنیی لێدەکەوێتەوە

لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە چالاکییەکانی تورکیا  لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی ئەل عەرەبیە ڕایگەیاندووە بوونى بارەگاى تورکیا لە خاکى عێراق قبووڵکراو نییە.

 سەرۆک کۆماری عێراق لە سەرەتاى قسەکانیدا وتوویەتى، هەموو پێشێلکاری و داگیرکارییەکی تورکیا بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، کە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، ڕەت دەکەینەوە، پێویستە تورکیا بارودۆخی عێراق لە بەرچاو بگرێت، چوونکە پێشێلکارییەکانی دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکی مەدەنی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر  هەرێمی کوردستان بەردەوامە، هەروەها تورکیا بنکەی سەربازی لەناو خاکی عێراق هەیە، ئەمەش جێگەی قبووڵکردن نییە و هەوڵ دەدەین لەگەڵ تورکیا بگەینە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆک کۆمارى عێراق باسى لەوەش کرد، ئیدانەی ئەو هەموو هێرشانە دەکەین کە تورکیا ڕۆژانە دەیکاتە سەر سنوورەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.

News Code 222267

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha