بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم ئەلعەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق له بهیاننامهیهكدا باسی لهوه كردووه: "عێراق لە پاڵ گەلی فەڵەستیندایە و نادادپەروەری و دەستبەسەرداگرتنی ئەو مافانە ناتوانێت ئاشتییەکی بەردەوام بەرهەم بهێنێت".
ئاماژهی بهوهش كرد، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لەلایەن گەلی فەڵەستینەوە ئەنجامدرا، دەرئەنجامی سروشتی ئەو ستەم و چەوساندنەوە سیستماتیکەیە کە لە کۆنەوە لەسەر دەستی دەسەڵاتی داگیرکەری زایۆنیستی هاتوهته ئاراوه، کە هەرگیز پابەند نەبووە بە بڕیارنامە نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
وتەبێژی حکوومەتی عێراق دەشڵێت: "داوا له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دهكهین بۆ هەنگاونان بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییە جدییەکان و گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین، کە هێشتا بەدەست داگیرکاری و سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزی و گەمارۆدان و سەرپێچیکردنی شتە پیرۆزەکان و پێشێلکردنی بەها و بنەما مرۆییەکانەوە دەناڵێنێت".
له بهیاننامهكهدا هاتووه، "هۆشداری دەدەین لە بەردەوامی پەرەسەندن لە ناو خاکی فەڵەستین، لەبەرئەوەی رەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دەبێت، هەروەها داوا لە کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی دەکەین بەپەلە کۆ ببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی مەترسیدار لە ناوچەکانی فەڵەستین".
Your Comment