بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالپ ئارسلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا لە ئەبووزەبی رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له عێراقه‌وه ئاماده‌یه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا هاورده‌کردنی نه‌وت له عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه و رۆژانه ۵۰۰ هه‌زار به‌رمیل هاورده ده‌که‌ن بۆ بازاڕی جه‌یهان".
ناوبراو وتیشی، "ئەو زیانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەر بۆریەکە کەوتبوون، چارەسەرکراون و لەئێستادا هیچ کێشەیەکی نەماوە و بەتەواوی بۆریەکە بۆ گواستنەوەی نەوت ئامادەیە".
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاندبوو، به‌مزوانه بۆری هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له باکووری عێراقه‌وه له ڕێگه‌ی تورکیاوه، دوای ئه‌نجامدانی پشکنین بۆ پاراستنی هێڵه‌که و چاککردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات ئاماده ده‌بێت بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کردبوو، پشکنینی بۆری نه‌وته‌که ته‌واو بووه و به‌منزیکانه "له ڕووی ته‌کنیکییه‌وه" ئاماده ده‌بێت بۆ کارپێکردن.
تورکیا له ۲۵‌ی (ئازار/۳)ی ۲‌۰۲۳ ڕۆیشتنی نه‌وتی له ڕێگه‌ی بۆرییه‌کانه‌وه ڕاگرت، دوای ئه‌وه‌ی بڕیارێک له دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی پاریس بڕیاری دا ئه‌نقه‌ره قه‌ره‌بووی هه‌نارده‌کردنی بێ مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نێوان ساڵانی ۲۰۱۴ بۆ ۲۰۱۸ بداته به‌غدا.
Your Comment