کاردانەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی سووریا رایگەیاند، چین دژی بەکارهێنانی هێزە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین،  لە وەڵامی پرسیارێکی تەلەفزیۆنی رووداو راگەیاند، چین لەگەڵ سووریا پەیوەندیی دیپلۆماسی لەمێژینەیان هەیە کە بۆ ۶۷ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی سووریا گوتی، "ئێمە دژی بەکارهێنانی هێزین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێز لە سەروەری، و یەک پارچەیی خاکی سووریا بگرن."

ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، عێراق و چین هاوبەشێکی ستراتیژییان هەیە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵی ۲۰۱۹ سەردانی چینی کرد و لەگەڵ شی جین پینگ کۆبووەوە هەروەها لە لووتکەی چینی - عەرەبیدا سەرۆکی وڵاتەکە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتییان لەرێگەی لێک تێگەیشتنە هاوبەشەکانیانەوە زیاتر بەرەو پێش برد.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی هەرێمی کوردستان، ماونینگ، گوتی، چین ئامادەیە لێک تێگەشتن لەگەڵ حکوومەتی ناوەند و حکوومەتەکانی دیکە لە عێراق لەسەر بابەتە نوێیەکان بکات بۆ ئەوەی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.

News Code 222283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha