بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەی ئەمڕۆی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، لە کۆی هەزار و ۳۰ دەنگ، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز توانی ۹۸۶ دەنگ بەدەستبهێنێت و دوبارە وەک ڕابەری بزوتینەوەی ئیسلامی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
هاوکات، کامیل حاجی عەلی بایکۆتی کۆنگرەی بزووتنەوەی کردبوو لە کۆی هەزار و ۳۰ دەنگ تەنها ۱۱ دەنگی بەدەستهێنا، لە کۆی ئەندامانی کۆنگرەکەش ۳۳ کەس دەنگیان بە هێج کام لە کاندیدەکانی ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی نەدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە گه‌ڕی دوه‌می كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ژێر چاودێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
لە رۆژی شەممەش یەکەم گەڕی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرێوەچوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌بوو، كۆنگره‌كه بۆ ئه‌مڕۆ دواخرا، هاوکات باڵی كامیل حاجی عه‌لی بایكۆتی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یان کرد و بڕیاره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌فه‌رمی حزبێكی نوێ و جیابوونه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رابگه‌یه‌نێت.
Your Comment