هەوڵی دوورخستنەوەی گرووپە نەیارەکانی ئێران گونجاون بەڵام ڕێکاری زیاتری پێویستە

بەشی ئێران- سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئەو رێکارانەی بۆ رێککەوتنی ئەمنی لەلایەن عێراقەوە گیراونەتە بەر گونجاون بەڵام پێویست بە رێکاری زیاتر دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەشکر باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، گرنگە بەردەوامی بە میکانیزمی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق بدرێت، کە پەیوەستە بە ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان و چەک‌کردنی تەواوی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، هەروەها دوورخستنەوەیان لە سنووری ئێران.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو رێکارانەی لە ئێستادا گیراونەتە بەر گونجاون، بەڵام پێویست بە رێکاری دیکەش دەکات، لەوانە گواستنەوەی هێزە کوردییەکانی دژبەری ئێران بۆ ناوچەیەک دوور لە سنووری کۆماری ئیسلامی.

News Code 222276

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha