ده‌بێت سیستمى فیدڕاڵى به‌ دروستى جێبه‌جێ بکرێت تاکوو عێراق سەقامگیر بەخۆوە ببینێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بۆ سه‌قامگیرى له‌ عێراق ده‌بێت سیستمى فیدڕاڵى به‌ دروستى جێبه‌جێ و جێگیر بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ کریستیانه‌ هۆمان، باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد، که‌ له‌ ژماره‌یه‌ک لە دیپلۆماتکار و پله‌دارانى سه‌ربازى پێکهاتبوو، هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به‌ ئاستى په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و باسیان له‌ فراوانکردنى زیاترى بواره‌کانى په‌یوه‌ندى و هاریکاریى هاوبه‌ش کرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌، هه‌ردوولا باشتربوونى دۆخى ئه‌منیى عێراقییان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام دوپاتیان کرده‌وه‌، که:‌ "هێشتا داعش مه‌ترسییه‌کى راسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیرى ده‌کات، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌ ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا، دۆخى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ کرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستى و گرنگیى جێبه‌جێ‌کردنى سیستمى فیدڕاڵى له‌ عێراق هاوڕابوون.

News Code 222281

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha