یارییە ئاگرینەکان هۆکاری ئاگرەکەی حەمدانییە بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە حەمدانییە بڵاوی کردەوە یارییە ئاگرینەکان هۆکاری ئاگرەکەی حەمدانییە بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەم یەکی تشرینی یەکەم، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی حەمدانییە ئەنجامی بەدواداچوونیان بڵاو کردەوە، بە گوتەی ئەوان ۲۱ بنکەی ئاگرکوژێنەوە بەشدار بوون بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتییان.

ئەو لیژنەیە لە راپۆرتەکەیان نووسیویانە، مادەی کهوولی زۆریان دۆزیوەتەوە لە هۆڵەکە کە یارمەتیدەر بووە لە بڵاوبوونەوە و گەشەکردنی ئاگرەکە و هۆکارێکی تری تەشەنەسەندنی ئاگرەکە، بریتی بوو لە بوونی بڕێکی زۆر قوماش کە وا دەکات خێرا ئاگر بگرێت.

ئەوەشیان باس کرد، لە کۆی چوار دەرگای هۆڵەکە، تەنیا یەک دەرگا بەکار هێنراوە، تا ئەمڕۆ ۱۰۷ کەس گیانیان لە دەست داوە و ۸۲ کەس بریندار بوون.

News Code 222228

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha