بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان ۲۴ بڵاوی کردەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: ناسەقامگیریی عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی پەنابەری زۆر لە عێراقەوە ڕوو لە ئەورووپا بکەن بۆیەش لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەین.
ئیمانوێل ماکرۆن، ئاماژەی بەوەدا، بۆ پشتیوانی لە سەروەری عێراق بەشداری لە کۆنگرەی بەغدا دەکەم، هەروەها کار بۆ سەقامگیری ئاسایشی عێراق و تەواوی ناوچەکە دەکەین.
سەرۆکی فەرەنسا، سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، هیوادارم لە کۆنگرەی بەغدا پڕۆژەیەکی کۆنکریتی سەقامگیری دابڕێژین، هەروەها هەوڵدەدەین چارەسەری کێشەی کۆچ بکەین و کۆتایی بەم قەیرانە بهێنین.
کۆنگرەی سێیەمی بەغدا بڕیارە لە ۳۰ تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەبەغدا بەڕێوەبچێت، بەبەشداری عێراق، فەرەنسا، وڵاتانی دراوسێ، میسر، قەتەر، ئیمارات و چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی، کە کۆنگرەی دووەمیش لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەچوو.
Your Comment