دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی بڕیارێک دژبە کۆمپانیای کۆڕەک دەردەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی لە پاریس لەمدواییانەدا داواکارییەکەی کۆڕەک تیلیکۆمی ڕەتکردۆتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە ناوبژیوانییەی کە لەمانگی ئازاری ڕابردودا لەدژی کۆمپانیاکە دەریکردبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،پێگەی "ئینتیڵیجێنت ئۆنلاین" لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووە، کۆمپانیای کۆڕەک کە خاوەنەکەی سیروان بارزانییە، کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی ڕایداس کە لەئەندرۆ وۆردسوۆرس، جوانا ڕیگۆو نیکۆلاس پۆرتمان لەخۆدەگرێت، تۆمەتباردەکات بەوەی "بەشێوەیەکی نایاسایی" بەڵگەی ساختەیان بۆ ڕکابەرەکەی، ئاگیلی بەدەستهێناوە، بەپێی ئەو بڕیارەی ناوبژیوانی کە لە ۳ی تەمموزو دوای نزیکەی ۱۰ ساڵ لەشەڕی یاسایی دەرچووە.

هەروەک دەڵێت، "پارێزەرانی گیبسۆن ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە کە کۆمپانیای کۆڕەک  خستوویەتییەڕوو و جەختیان لەوەکردەوە، زۆرینەی ڕەهای ئەو بەڵگانەی کەکۆمپانیاکە تەحەدای کردون، لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانە نەبون کە لەلایەن ڕایداسەوە کۆکراونەتەوە لە هیچ حاڵەتێکداو ئەوەی پشتی بەو جۆرە مادانە بەستوە بەتەواوی ڕاستی بووە.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، "دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی سەر بەژوری بازرگانیی نێودەوڵەتیی لەپاریس بڕیاریدا کە ڕەوایەتیی تۆمەتەکانی کۆڕەک لەکۆتاییدا هیچ بایەخێکی نییە، بەوپێیەی ڕەچاوی ئەو بەڵگە جێناکۆکیانەی نەکردوە کە لەلایەن ڕایداسەوە کۆکراونەتەوە کاتێک بڕیاریدا بڕی یەک ملیارو ۶۵۰ ملیۆن دۆلار بەیەکێک لەخاوەنەکانی کۆمپانیاکەی گەیاندن لەعێراق بدات، کە گروپی ئەجیلیتی کوەیتییە کە کۆڕەکیان بەساختەکاریی‌و گەندەڵی تۆمەتبارکردوە.

News Code 222207

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha