پێشوازی لە هەوڵە هاوبەشەکانی عێراق و ئێران دەکەین کە ئامانج لێیان ڕەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەكاتی پێشكەش‌كردنی وتەیەكیدا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاساییشی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان باسی لە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: "پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چالاک‌کردنی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکەین کە ئامانج لێیان ڕەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تایبەت بە سنوورە".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا پلاسخارت باسی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: "پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەدوور بێت لە ململانێ سیاسیەكان".

News Code 222289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha