بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک رایگەیاند: مێژوی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ڕووسیا دەگەرێتەوە بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر، لە دۆخی سیاسی ئێستادا پەیوەندی سەقامگیر و لەبارەیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە، کونسوڵێکی هەرێم لە ڕووسیا کار دەکات، لە ماوەی پێشوش وەزیری دەروەی ئەو وڵاتە و بەرپرسانی دیکە سەردانی هەرێمیان کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی رابردوو چەندین کۆمپانیای ڕووسی کاری وەبەرهێنانیان لە هەرێم ئەنجام داوە، هیوادارن لە داهاتوو ئەو کۆمپانیانە دووبارە لە هەرێم دەست بە کار بکەنەوە، هەروەها جەنگی ئێستای ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت و سەقامگیری بگەرێتەوە بۆ هەردوولا.
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەک دۆسیەی پەیوەندیدار بە ناردنی پارە لە نێوان هەرێم و بەغدا بە هەڵپەسێردراوی ماوتەوە، لە دوای چارەسەرکردنی ئەو دۆسیانە، کۆمپانیا بیانییەکان، بە تایبەتی کۆمپانیا ڕووسیەکان دەتوانن دەست بە کاری وەبەرهێنان بکەنەوە لە هەرێم.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نیوان هەرێم ڕووسیا لە ئاستێکی باشدایە و لە ماوەی رابردو چەندین کۆمپانیای ڕووسی لە هەرێم کاریان دەکرد.
News Code 222177
Your Comment