لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکرات لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبوویەوە و باسی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەم ۱۰ی تشرینی یەکەم، لە سەڵاحەدین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە ستیڤن هیگن باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆشنایی خستەسەر قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ و دەستوور و ڕێککەوتنە سیاسییەکان. ئەوەی دووپات کردەوە کە لەگەڵ حکوومەتی عێراقی و سەرۆک وەزیران سوودانی، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەستوور و لە ڕێی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە، کێشەکان چارەسەر بکرێن.

لە بەشێکی تری ئەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

News Code 222286

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha