پابەندی بە عێراق لەڕێگەی سیاسەتی نادادپەروەرییەوە دروست نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە عێراق، لەڕێگەی سیاسەتی نادادپەروەری و برسی‌کردنەوە دروست نابێت.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی پڕۆژەی گەشانەوە لە هەولێر وتی: "لە سەردانم بۆ بەغدا، بەڕێزێک پرسیاری لێکردم، گوتی 'ئێوە پابەندن بە عێراق؟' منیش وتم لەسەر رەفتاری ئێوە دەمێنێت، پابەندبوون یان وەلاء بە وڵاتێک بە چاوترساندن و تۆقاندن و سیاسەتی ڕق و کینە و نادادپەری و برسی‌کردن دروست نابێت".

مەسروور بارزانی دەشڵێت، بەو کەسەی گوتووە پێویستە پابەندی و وەلاء بۆ وڵات، لەسەر بنچینەی یەکسانی، دادپەروەری و خۆشەویستی بێت کە ببنە بنەمای پێکەوەژیانی گەلان لە وڵاتێکدا.

News Code 222193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha