-
هۆشداریی سەرلەشکر باقری:
ئەگەر عێراق پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکان ئۆپەراسیۆنەکانمان بەشێوەیەکی فراوان دەست پێدەکەینەوە
بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر حکوومەتی عێراق پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی فراوان هێرش دەکەینە سەریان.
-
دروست کردنی بەنداو لەلایەن تورکیاوە مەترسی گەورەی لەسەر ئێران دروست کردووە
ماوەی چەند ساڵە تورکیا بەبێ لەبەرچاو گرتنی لێکەوتە ژینگەییەکان دەستی کردووە بە دروست کردنی چەندین بەنداو و حکوومەتی ئەو وڵاتەش گوێ لە هیچ هۆشدارییەکە لەوبارەوە نادات و درێژە بە پڕۆژە خەیاڵییەکانی ئەدات.
-
۱۰۰ ئەسپی کورد لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەسپی کورد لە کرماشان پێشان دران/وێنە
بەشی کرماشان- لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەسپی کورد، کە لە یاریگەی ئینقلابی کرماشان لە دوو رۆژی رابردوودا بەڕێوەچوو، ۱۰۰ ئەسپی کورد پێشان دران.
-
جێگری سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات.
-
هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی شوشمێ بە فەرمی دەستی پێکرد
بەشی کرماشان- بە ئامادەبوونی پارێزگاری کرماشان و پارێزگاری هەڵەبجە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە هاتوچۆ موسافیر و گەشتیاران بە فەرمی لە دەروازەی شوشمێ-وە دەستی پێکرد.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هەرێمی کوردستان دەبێت ڕوونکردنەوە بدات لەبارەی وەرگرتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ئەمریکا
بەشی ئێران- کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هەواڵی پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەلایەن ئەمریکاوە داوای روونکردنەوە لە هەرێمی کوردستان کرد.
-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی و کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە، سەرکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد.
-
سووتاندنی دارستان بەسە
چیرۆکی سووتاندنی لەوەڕگە و لێڕەوارەکان ئاتاج و نیازی بە گێڕانەوە و نووسینەوە نییە، چونکو کێشەکەی بەرۆکی هەموومان دەگرێتەوە.
-
وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە تاران:
ئێران و سعوودیە هەوڵەکانیان بۆ بڵاو کردنەوەی ئاشتی لە ناوچەکە دەخەنە گەڕ
بەشی ئێران- فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە دوای 9 ساڵ گەیشتە تاران و لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشوازیی لێکرا.
-
سوپای بیت المقدس:
سەربازێکی سوپای پاسداران لە مەریوان شەهید بوو
بەشی کوردستان- سوپای پاسداران شەهید بوونی سەربازێکی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە مەریوان راگەیاند.
-
لە کەرەج ۸۸ کەس بەهۆی خواردنەوە کحولییەکان ژەهراووی بوون
بەشی ئێران- لە ناوچەی ئیسلام ئاباد و حەسارەکی کەرەج ۸۸ کەس بەهۆی خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان ژەهراووی بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
-
ئەردۆغان: هەڵویستی ئێران ئێمە و ئازەربایجانیشی نیگەران کردووە
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە هەوڵویستی ئێران لەبارەی رێڕەوی زەنگەزور وتی ئەو هەڵویستە ئێمەی نیگەران کردووە.
-
باڵیۆزخانەی ئێران لە سعوودیە کرایەوە
بەشی ئێران- کەناڵی سعوودی ئەلعەرەبی لە هەواڵێکی بە پەلەدا ئاشکرای کرد باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سعوودیە کراوەتەوە.
-
بەڕێوەبەری گومرکی ئێران:
پێنج لەسەدی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوات
بەشی ئێران- بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی ئێران رایگەیاند: 5٪ـی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوات و هەناردەی ئێران بۆ عێراق 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
-
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە:
پارێزگاری کرماشان ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ کردنەوەی مەرزی شۆشمێ دەربڕی
بەشی کرماشان- لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە؛ پارێزگاری کرماشان ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ کردنەوەی مەرزی شۆشمێ دەربڕی
-
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر:
شاندێکی بازرگانیی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات، بۆ پتەو کردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
-
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سوڵتانی عومان:
ڕێبەری باڵای شۆڕش: پێشوازی لە گەڕانەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسر دەکەین
بەشی ئێران- رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاماژەی دابە وتەکانی سوڵتانی عومان کە باسی لە خواستی میسر کرد بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئسیلامیی ئێران و جەختی کردەوە: "ئێمە پێشوازی لە گەڕانەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسر دەکەین".
-
ڕەئیسی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دەکات.
-
لقی بانکی "میللی" ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە
بەشی ئێران- وەزیری ئابووری و دارایی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لقی بانکی "میللی" ئێران بە شێوەی فەرمی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
-
دەروازەی کاتیی خانم شێخان گیرخواردووی دەستی بیرۆکراسی
ئێرە بازاڕی کاتیی خانم شێخانی مەریوانە؛ ئەو بازاڕەی کە بڕیار بوو، ببێتە هۆی خۆشگوزەرانی ئابووریی پارێزگاکە و بژێوی ژیانی سنوورنشینەکان. بڕیار وابوو کۆتایی بە ئازاری کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان بێنێت. بەڵام دیارە خەمساردیی بەشێک لە سیاسەتمەداران و بەرپرسانی پارێزگا ناهێڵێت خەونی دانیشتووانی سەر سنوور لە کوردستان بێتە دی.
-
١١ کەس لە تورکیە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن لە دژی ئێران بۆ مووساد دەستگیر کران
بەشی تورکیا - پۆلیسی تورکیا ١١ کەسی دەستگیر کرد ئەوەش بە تۆمەتی سیخوڕی کردن لە هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ مووساد.
-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران:
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران زیادی کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران ئاشکرای دەکات، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێم و ئێران زیادیکردوەو قەبارەکەشی چوار ملیار دۆلارە.
-
فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران:
ئەگەر عێراق پابەندی رێککەوتنەکان نەبێت هێرشەکانی سوپای پاسداران بەردەوام دەبن
بەشی ئێران- فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی عێراق کراوە و بەو پێیە بەڵێنیان داوە گرووپە تیرۆریستییەکان چەک بکرێن و لەو وڵاتە دەریان بکە
-
شاسوار عەبدولواحید بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە تاران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاسوار عەبدولواحید بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە تاران و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئێران کۆ دەبێتەوە.
-
دوو بەرگی دیکە لە «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» بڵاو کرایەوە
بەشی فەرەهەنگ و هونەر- لە درێژەی زنجیرە بەرگەکانی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان»دا، دوو بەرگی نوێ ١٣ و ١٤؛ لەخۆگری پیتەکانی گ، ل، م سەرجەم لە ١٦٩١لاپەڕەدا، لە لایەن بڵاڤگەی موکریانی هەولێرەوە، بڵاو بوونەوە.
-
باڵیۆزی عێراق لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا
بەشی ئێران- ڕۆژی شەممه 23ی ئایار، باڵیۆزی عێراق له تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
-
ژمارەیەک قوللـەی چاودێری لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دروست دەکرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ژمارەیەک قوللـەی چاودێریی لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە پارێزگانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دروست دەکات.
-
بەیاننامەی هاوبەشی سووریا، ئێران، تورکیا و ڕووسیا: پابەند دەبین بە سەروەریی سووریا و شەڕی تیرۆر
بەشی ئێران- وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، تورکیا و سووریا کۆبوونەوە و پابەندبوونی وڵاتەکانیان بە "سەروەریی سووریا و شەڕی تیرۆر" بە هەموو شێوەیەک دووپات کردەوە.
-
وەزیری وزەی ئێران:
لیژنەی هاوبەشی ئاو لە نێوان ئێران و عێراق چالاکییەکانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان دەست پێکردەوە
بەشی ئێران- وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، لیژنەی هاوبەشی ئاو لە نێوان ئێران و عێراق پێکهاتووە و ئەم لیژنەیە چالاکییەکانی خۆی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان دوو وڵات دەست پێکردووە.
-
وەرزشوانی مەهابادی میدالیای زێڕی کێبەرکێی پاوەرلیفتینگی ئاسیای بەدەست هێنا
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری ئیدارەی وەرزش و لاوانی شاری مەهاباد ڕایگەیاند: پەیمان نەژادی وەرزشکاری هەڵبژرادەی ئێران، میدالیای زێڕی گشتیی پاوەرلیفتینگی ئاسیای بەدەست هێنا.