لقی بانکی "میللی" ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە

بەشی ئێران- وەزیری ئابووری و دارایی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لقی بانکی "میللی" ئێران بە شێوەی فەرمی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان خاندووزی وەزیری ئابووری و دارایی ئێران وتی: حەوتەی داهاتوو بە وەرگرتنی مۆڵەت لە بانکی ناوەندیی وڵات، لقی بانکی میللی ئێران بە شێوەی فەرمی لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکرێتەوە.

خاندووزی لە کۆبوونەوەیێکدا ئاماژەی بەوەش دا؛ بە کردنەوەی لقی بانکی میللی ئێران لە سلێمانی، هەندێ لە کاروباری بازرگانی و گومروکی لە کەمترین کاتدا و بە باشترین شێوە ئەنجام دەدرێت.

News Code 221518

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha