بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سەرکەوتنی ئەردۆغانی بە نیشانەی بەردەوام بوونی متمانەی بەنرخی گەلی تورکیا بە ناوبراو زانی.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیامێکدا ڕاشیگەیاندووە: لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندی دۆستانە لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری تورکیادا لەسەر بنەمای پەیوەندییە مێژوویی و فەرهەنگی و ئایینییە بەهێزەکان بونیات دەنێنەوە.
ناوبراو دەشڵێت: سەرکەوتنی ئەردۆغان بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو نەتەوە زیاتر بەهێزتر دەکات و هاوکاری نزیکی نێوان هەردوو وڵات لە بەرامبەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامیدا، گەشە پێدەدات.
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دەکات.
News Code 221536
Your Comment