سەربازێکی سوپای پاسداران لە مەریوان شەهید بوو

بەشی کوردستان- سوپای پاسداران شەهید بوونی سەربازێکی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە مەریوان راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، سوپاسی پاسداران بڵاوی کردەوە، رۆژی هەینی پاسدارێک لە میانی رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریی لەگەڵ هێزەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامیدا گیانی سپاردووە.

ڕوونیشی کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەکە لە شاری مەریوان ڕوویداوە و شەهیدەکەش ناوی ڕزگار تەبیرە-یە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای "بیت المقدس" ڕایگەیاند: شەڕوپێکدادانەکەی پاسداران لە نزیکیی گوندی دەرتفێ روویداوە.

News Code 221672

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha