بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نەسروڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتیی ئێران باسی دواپێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد و جەختیشان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکان لە داهاتوودا.
هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد لەسەر چۆنییەتی رێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی بازرگانانی هەردوولادا بێت.
ئاماژە بەوەکراوە، هاوڕابوون کە هەماهەنگی زیاتربێت لەنێوان هەردوو حکوومەت بۆ کارئاسانی کردن بۆ بازرگانان و ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئابووری هەردوو لایەندایە.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان کرا لە هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم وتی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات و کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی پێویستیشیان بۆ دەکرێت".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات.
News Code 221795
Your Comment