بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕیگەیاند: "بڕیارە شاندێک لەهەر چوار پارێزگارەکان، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان و بەڕێوەبەرانی هەرسێ دەروازەی سنووری، پەروێزخان، باشماخ و حاجی ئۆمەران پێک بهێندرێت.
ناوبراو دهشڵێت: "ئەو شاندە لە 31ی ئەم مانگە لەشاری ورمێ کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات و شاندێکی ئێران کە ژمارەیەک پارێزگاری شارەکانی ئێران تێیدا دەبن لەگەڵ شاندەکەی هەرێم کۆ دەبنەوە".
ئاکرەیی باس لهوهش دهکات، "پێشتر پەیوەندیی و هەماهەنگی لەسەر نێوان پارێزگاکانی هەردوولا بووە، بەڵام لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆکان فراوانتر دەبن، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە باس کردن دەبێت لە چارەسەر کردنی کێشەی ئەو بارهەڵگرانە دەکرێت کە لە ئێرانەوە بار دەگوازنەوە هەرێم، هەروەها باس لەکارەبای دەروازە سنوورییەکان دەکرێت کە لە ئێرانەوە هاتۆتە نێو خاکی هەرێم.
ناوبراو وتیشی جاران گرێبەستەکەمان وابوو پارەی کارەبامان بەتومەن دەدا، بەڵام ئێستا ئێرانییەکان دەڵێن دەبێ بە یۆرۆ بیدەن، بۆیە دەیانەوێت لەم کۆبوونەوەیە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.
سەبارەت ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرای کرد، "لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا پەیوەندییەکان بەرەو پێشەوەچوونە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە هەر سێ دەروازەی فەرمی سنووری هەرێم لەگەڵ ئێران زیادی کردوە، ئاستی پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوولا باشە و کێشەکان کەمتربوونە بەرەو باشتر دەڕوات".
ئاکرەیی جهختی کردهوه: "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە گشتی لەنێوان عێراق و ئێران دەگاتە 12 ملیار دۆلار و لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران چوار ملیار دۆلارە".
Your Comment