چیرۆکی سووتانی دارستان بەتایبەت شوێنانی قەدەخە و چاودێریکراو هۆکاری دڵەڕاوکێیە.
سووتاندنی بەرهەمی ساڵانێک ڕەنج و تەقاڵای دارستانەکان زۆر دڵتەزێنە.
نامەوێت کاتی خوێنەرانی بەڕێز بە ورووژاندنی چەند بابەت کە دۆزینەوەیان لەنێو ئینرنتدا کارێکی ئاسانە بگرم.
بەڵام بەردەنگی من بەرپرسان و بەڕێوەبەران و کارمەندانی بەڕێزی دایرەی لەوەڕگەوانین.
لە چند ساڵی ڕابردودا سووتان و سووتاندن گیانی چەندین مرۆڤی خۆشەویستی گرتووە و سڵامەتی ئەندامانی خۆبەخشی ئاگزکوژێنەوەی خستووەتە مەترسییەوە و هۆکاری کەمئەندامبوونی ئەوان بووە و هەروەها ڕەنگامەیی و جیاوازبوونی ژینگەیی و جوانیەتی ژینگەی تێکداوە.
زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم چەند ساڵەی ڕابردو بەدەست مرۆڤ و بۆ بەرژەوەندی جۆراوجۆر ڕوویان داوە. گەرچی پشکنین و بەدواداچوونی ڕێکوپێکی بۆ نەکراوە و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی بەشوێنەوە نەبووە و یان لانیکەم بە میدیاکان نەگەییشتووە، بەڵام چاوەڕوانی دەکرێت کە بەرپرسان لە بابەتی چاوپۆشی و نەرمکێشی و ڕێزڕاگرتن دەست هەڵگرن و بکەر و بکەرانی ڕاسینەی ئەم تاوانانە بە خەڵک بناسێنن و دادوەرانیش دادوەرانە دادوەرییان بکەن.
نەرمکێشی و گرنگی پێ نەدان بە ئەم پرسە، جگە له دۆماندنی بریندار کردنی دڵی باوکان و دایکان و شەهید و کەمئەندام بوونی ئەندامانی خۆبەخشی بواری ژینگەپارێزی و بێڕێزی کردن بە سروشتی نیشتمان و بەهرەکانی خودا و شکاندنی ڕێزی یاسا، شتێکی تری بە شوێنەوەیە نییە و بەزاندنی سنووری یاساکان داخێکی زۆر گرانە و هۆکاری چەواشەکاری و بشێوەییە.
ڕاماڵینی دارستان و کێڵان و دانانی شوورا و کەڵەک و بتۆن، هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکانن.
گەرچی دوبەرەکی نیوان خێڵەکان سەبارەت بە کەڵکورگرتن لە ژینگە و سروشت یان بەبۆنەی پڕ کردنی گیرفان لەڕێگای زوخال و سووتەمەرۆی داربەڕوەکانیش دەتوانێت هۆکاری ئاگر تێبەردانی دارستانەکان بێت.
بەڵام چاوەڕوانی دەکرێت تاوانباران و خەتاباران و کەمتەرخەمان و یاساشکێنانی هەرێمی سەرچاوە گشتی و سروشتییەکان کە ناپاکانی سەرزەوین تەمێ بکرێن و سزا بدرێن، تاکو کات بەفیڕۆ نەچێت و ئەوانیش نەتوانن بە یاساکان پێبکەنن.
مەحمود ڕۆستەمی تەبار
وەرگیر: جیهان بەخش عەلیزادە
Your Comment